“حكومه‌تی سوودانی ده‌توانێت زۆرێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات”

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی سوودانی ده‌توانێت زۆرێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

رۆژنامه‌ی زه‌هیڵ-ی ئه‌مه‌ریكی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی نوێی عێراق به ‌پاڵپشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌توانێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ وڵاتدا ئه‌نجام بدات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هێشتا عێراقییه‌كان له‌و بڕوایه‌دا نین حكومه‌ت توانای چاره‌كردنی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی وڵات بكات، به‌ڵام ئومێدیان هه‌یه‌ حكومه‌تی نوێ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی باش بنێت.

لە راپۆرته‌كەدا هاتووە‌ “عێراق رووبه‌ڕووی كێشه ‌گه‌لێكی وه‌ك ئابووری، ژینگه‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی سوودانی به ‌پشتبه‌ستن به‌ نرخی نه‌وت ده‌توانێت بێكاری، كاره‌با و گه‌نده‌ڵی باشتر بكات”.

رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی كارنامه‌ و 21 وه‌زیری‌ بە كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.