ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لایەن ئەندامی فراكسیۆنەكەی خۆیەوە سەری شكێندراوە. وەیسی سەعید وەیسی، پەرلەمانتاری پارتی بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد، پەرلەمانتارەكانی یەكێتی دەستپێشخەرییان بۆ شەڕ كرد و هێرشیان هێنایە سەر پەرلەمانتارانی پارتی، لەسەر ئەوەی نەیاندەویست كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە، بەڵام ”سەرەنجام كۆمسیۆن كارا كرایەوە، چونكە لە بڕگەی سێیەمی كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن هەبوو، ئێمە بە زۆرینەی دەنگ هێنامانە بڕگەی یەكەم و كارامان كردەوە.“جەختیشی كردەوە كە ”یەكێتی دەیەوێ هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێ، بۆیە لەگەڵ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نەبوو.“لەبارەی سەرشكاندنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، پەرلەمانتارەكەی پارتی گوتی: ”لە شەڕەكەدا هەر ئەندامانی یەكێتی سەری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییان شكاند، هێندە پەشۆكابوون سەری زیاد جەباریان شكاندووە و كامێراكان دیارن و بە بەڵگە قسە دەكەین.“