لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند پرۆژەیەكی گرنگی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای ناوەندیی سۆران جێبەجێ دەکرێت. هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كاركردن لە چەند پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژی لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران بەردەوامە، لەوانە پرۆژەی دووسایدی بەردەم كەمپی زانكۆی سۆران و دانانی تۆڕی ئاو لە شەقامەكە، دروسكردنی چەند ئاوەڕۆیەك لە گەڕەكی ئەیلوول، دانانی تۆڕی ئاو بۆ دار و سەوزایی ناوەڕاستی شەقامەكانی قەزای سۆران”. گوتیشی: جگە لەمانە، چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جیاوازەكاندا لە قۆناغی جێبەجێكردن و بەرنامە و پلاندان، هەروەك ئامانجی سەرەكیی كابینەی نۆیەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.”
چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێن
