بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی، بەرپرسانی ئاكەپە، گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە رەجەب تەییب ئەردۆغان، ناتوانێت 50+1 بەدەست بهێنیت، لە هەمان كاتدا كەمال كلیچدارئۆغڵوش، ناتوانێت دەنگەكانی بگەیەنێتە ئەو ئاستە، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە توركیا دەكەوێتە گەڕی دووەم. بەرپرسانی ئاكەپە، پێشبینی ئەوە دەكەن، ئەردۆغان، دەنگەكانی ناگاتە 50+1، چونكە تاوەكوو ئێستا 75%ی دەنگەكان یەكلابووەتەوە، دەنگی ئەردۆغان 50.8%، بەڵام بەردەوام دەنگەكانی لە دابەزینە و پێشبینی دەكرێت تا كردنەوەی 100%ی سندوقی دەنگدان، دەنگی ئەردۆغان بگاتە 48%، هەروەها دەنگی كلیچدارئۆغڵو تا 46% دەروات. ئەگەرێكی بەهێزە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی بكەوێتە گەڕی دووەم، بەڵام بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی، تاوەكوو ئێستا هاوپەیمانی كۆماریی لە پێشە.
بە ئەگەرێكی زۆرەوە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە توركیا دەكەوێتە گەڕی دووەم
