ئەو سندوقانەی دەنگەكانی تێدا جیا كراوەتەوە ئەنجامەكەی ئاشكرا كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەكوو ئێستا كۆمیسیۆن رێگەی نەداوە هیچ میدیایەك ناتوانێت هیچ شتێك لەوبارەیەوە بڵاوبكاتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەوتووەتە دەست تەلەڤزیۆنی (خەڵك) لە تورکیا کەوتووە، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا، ئەو سندوقانەی دەنگەكانی تێدا جیا کردووەتەوە ئەنجامەكەی ئاشكرا كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەكوو ئێستا كۆمیسیۆن رێگەی نەداوە هیچ میدیایەك ئەنجام بڵاوبكاتەوە، بۆیە هیچ میدیایەك ناتوانێت هیچ شتێك لەوبارەیەوە بڵاوبكاتەوە. هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی تەلەڤزیۆنی ناوبراو، لە باكووری كوردستان، بەربژێرێك كە مەبەستیان كەمال كلیچدارئۆغڵوە، بەرێژەیەكی بەرچاو لەپێش رەجەب تەییب ئەردۆغانە، بەڵام دەنگەكان رێژەیەكی كەمی جیا كراوەتەوە.