ئەردۆغان دەنگەكانی لە دەرەوەی توركیا لەپێش كلیچدارئۆغڵوە

رەجەب تەییب ئەردۆغان، دەنگەكانی لە دەرەوەی توركیا، لەپێش كەمال كلیچدارئۆغڵوە، بەڵام بە بەراورد بە گەڕی یەكەم، دەنگی ئەردۆغان لە دەرەوەی توركیا كەمی كردووە. ئەردۆغان لە دەرەوەی توركیا، دەنگەكانی 54%ە، هەروەها كلیچدارئۆغڵو، دەنگەكانی لە دەرەوەی توركیا 46%ە. كلیچدارئۆغڵو، لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردندا دەنگەكانی لە دەرەوەی توركیا 37% بوو، بەڵام لە گەڕی دووەمدا زیادی كردووە، هەروەها ئەردۆغانیش دەنگەكانی لە گەڕی یەكەم 57% بوو، بەڵام بەرێژەیەكی كەم دەنگەكانی كەمی كردووە.