بەگوێرەی ئەنجامەکان ئەردۆغان براوەی هەڵبژاردنە

رەجەب تەییب ئەردۆغان، دەنگەكانی ئەگەر بەڕێژەیەكی كەمیش بێت لەپێش كەمال كلیچدارئۆغڵوە، بەڵام دەزگاكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، دەڵێن داوای یاسایی تۆمار دەكەین، چونكە لە زۆر شوێندا دەنگەكانمان هەژمار نەكراوە، ئاكەپەش رەتیدەكاتەوە. بە بەراورد بە گەڕی یەكەم، ئەردۆغان دەنگەكانی كەمی كردووە و كلیچدارئۆغڵو زیادی كردووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بێت كە میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن و سەر بە دەسەڵاتیش بڵاوی دەكەنەوە، ئەردۆغان بە جیاوازی نزیكەی یەك ملیۆن دەنگ لەپێش كلیچدارئۆغڵوە. وا پێدەچێت، كلیچدارئۆغڵو ئەنجامی هەڵبژاردنی قبوڵ نەبێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا بێدەنگی نواندووە و تەنیا لە رێگەی میدیاكانەوە باس لە ساختەكاری دەكەن. جیاكردنەوەی دەنگەكان تەنیا 5%ی ماوە، ئەگەر لەو رێژەیەش كلیچدارئۆغڵو بەپێش بكەوێت هەر ناتوانێت دەنگەكانی بەپێش ئەردۆغان بكەوێت.