کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی کورد ستی شاری سلێمانی بە هۆی شەڕی نێوان چەند کەسێکەوە 15 کەس برینداربوون و لەئێستادا ھێزەئەمنییەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵی دۆخەکەن. نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “لە شەڕى نێوان قەرەجەکان خۆیاندا چەقۆ و چەکى جۆرى دەمانچە بەکارهاتووە و 15 کەس لەشەڕەکەدا بریندار بووە”. ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێستا 18 کەسمان دەستگیرکردووە و لە بنکەى پۆلیسى رزگارین و وتەیان لێوەدەگیرێت، دواى لێکۆڵینەوەکانیان پێشبینیش دەکەن کەسانى تر دەستگیر بکرێن”.