شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، بارانبارینێکی بەخوڕ کە هەورەبرووسکەی لەگەڵە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئەمشەو پێنجشەممە 8/6/2023، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “سبەی هەینی 9/6/2023، ئاسمان هەرو خۆر دەبێت و پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی باش لە نێوان 25کم بۆ 45کم دەبێت و بەپێی کات و شوێنیش گۆڕانکاریی روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە”. ئەوەشی خستووەتە روو: “لە ڕۆژی شەممە 10/6/2023، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیر کە خۆی دەبینێتەوە لە بارانبارین و هەورەبرووسکە و هەورەگرمەوە، ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕیش هەیە”. ئاماژەشی بەوەداوە: “لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارستە هەوایەکی جەمسەری دادەبەزێت و کاریگەر لەسەر پلەکانی گەرما دەبێ و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە”.
بارانبارینێکی بەخوڕ بەڕێوەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە
