پێش كه‌مێك، كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ڕۆكێت و بارووت، كه هی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی توركیایه، له ئه‌نقه‌ره ته‌قییه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (باس‌نیوز)، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن و چه‌ند كه‌سێكیش كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵاخانهكهوه، ئاگری گه‌وره له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئامبۆڵانس و تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، كه ده‌كه‌وێته قه‌زای ئهلماداكی ئه‌نقه‌ره. وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكرای كردووه كه 5 كرێكاری كارگه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و رۆكێت له ئه‌نقه‌ره ته‌قییه‌وه
