ته‌نیا له‌ یه‌ك یاریگه‌ی قه‌زایه‌كی عێراقدا 6 ملیار دینار دیار نه‌ماوه‌

 گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی پاره‌ له‌ پڕۆژه‌كانی عێراقدا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كه‌ن و ته‌نیا له‌ یاریگه‌ی فه‌لووجه‌دا 6 ملیار دیناری عێراقی دیار نه‌ماوه‌. به‌پێی زانیاریی مێدیاكانی عێراق، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌، گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌. به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه‌،‌ بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی یاریگه‌ی جه‌وه‌لانی شارۆچكه‌ی فه‌لووجه‌، ‌ 6 ملیار دینار له‌و پڕۆژه‌یه‌ دیار نه‌ماوه‌، له‌ كاتێكدا پاره‌ی پڕۆژه‌ و دروستكردنی یاریگه‌، له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و به‌شێكی ڕێكخراوه‌كانه‌وه‌ ته‌رخان كراوه‌.