رێبەر ئەحمەد لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆ بووەوە

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوە. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا بە یاوەرى بەیان سامى عەبدولرەحمان نوێنەری حکوومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە سێلێستە والاندەر، یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى نێودەوڵەتى، و دەینا سترۆل، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەیەکى دۆستانە و بەرهەمداردا گفتوگۆ لەسەر هاوپەیمانێتى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، و گرنگى یاداشتنامەى لێک تێگەیشتن و بەرنامەى چاکسازى هێزەکانى پێشمەرگە و زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرا.