میسر.. دایكێك منداڵه‌كه‌ی خۆی پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات و گۆشته‌كی ده‌خوات

له‌ تاوانێكی قێزه‌ون و دڕندانه‌دا، دایكێك کوڕە پێنج ساڵانەکەی خۆی پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات و دواتر گۆشتەکەی ده‌خوات. میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، 50 ڕۆژ لەمەوبەر و له‌ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 26ی 4ی 2023، تاوانێكی قێزه‌ون و دڕندانه‌ رویداوه‌، دایكێك كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵ له‌ پارێزگای شه‌رقیه‌ له‌ وڵاتی میسر، هه‌ستاوه‌ به‌ دانان و ئه‌نجامدانی پیلانێكی دڕندانه‌ بۆ كوشتنی کوڕە پێنج ساڵانەکەی خۆی كه ناوی سەعده‌. سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان له‌ وڵاتی میسر، ورده‌كاری تاوانه‌كه‌یان، كه‌ له‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتووه‌ ئاشكرا كردووه‌، دایكێك كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا به‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ژیاوه‌، منداڵەکەی بردووه‌ته‌ گه‌رماوی ماڵه‌كه‌ی و به‌ گۆچان (گۆپاڵ)ێك له‌سەری منداڵه‌كه‌ی داوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی بێ هۆش بووه‌، ئینجا به‌ چەقۆ سەری منداڵەكه‌ی له‌ لاشه‌ی جیا كردووه‌ته‌وه‌ و دواتر لاشه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌! ئه‌و دایكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و له‌ به‌رده‌م دادگا، دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و ته‌نانه‌ت گوتویه‌تی: “دوای پارچه‌ پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ی، دواتر گۆشته‌كه‌شی كردووه‌ به‌ چێشت و خواردوویه‌تی!” ئه‌و ژنه‌ هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر له‌ مێرده‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌ و دواتر مێرده‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌ ژنه‌كه‌ كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌ویش ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه‌، به‌ گوته‌ی خۆی، “بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوسكی!” تاوانه‌كه‌ به‌جۆرێك دڕندانه‌ و قێزه‌ون بووه‌، كه‌ خه‌ڵكی میسر داوا ده‌كه‌ن، دادگا به‌ توندترین شێوه‌ سزای تاوانكار بدات.