عێراق پاڵەوانیەتییەک لە دهۆک بەڕێوە دەبات

بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیی فوتساڵی کچانی عێراق، شاندێکی یەکێتیی فوتساڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە تاکوو لە پارێزگای دهۆک پاڵەوانیەتیی فوتساڵی کچانی عێراق بەڕێوە ببەن. ملله‌ت عسمه‌ت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 18/6/203، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک پشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی فوتساڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی د. ڕەشاد تاڵب و لە دیدارێکدا باسی لە ڕەوشی وەرزشی و وەرزشی کچان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای دهۆک کرد. پارێزگاری دهۆک دەربارەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیی فوتساڵی کچانی عێراق لە شاری دهۆک خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست کە بڕیارە سبەی لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی و زانستی لە دهۆک دەست پێ بکات.