بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەسیان دەستگیر كردووە، كە خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشان ده‌دا و ئوتۆمبێلیان ڕاده‌گرت، دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به ماده‌ی بێهۆشكار، پاره و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی. ئەمڕۆ چوارشەممە 12/7/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: “مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد، كه له شێوه‌ی بانددا له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشان ده‌دا و ئوتۆمبێلیان ڕاده‌گرت، دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به ماده‌ی بێهۆشكار، پاره و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی.” ئەوەش خراوەتە ڕوو: “له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره و كه‌لوپه‌لانه‌دا گیرا، كه تۆمه‌تباران له شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا گیرا، كه به تۆمه‌تباران بوو.” پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه چه‌ند تاوانێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجام داوه. لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، ئێستا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی 1990)، (س، م، س له‌دایكبووی 2003)، (ر، ت، أ له‌دایكبووی 2003) و (ع، ت، أ له‌دایكبووی 2005)، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 444 له یاسای سزادان، ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.