بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك، سەلوان مۆمیكا، ئەو پیاوە عێراقییەی لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، دەچێتە دووكانی پیاوێكی مەسیحی لە سوید، ئەویش هیچ شتێكی پێ نافرۆشێت و قسەی پێ دەڵێت. گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە، سەلوان مۆمیكا دەچێتە دووكانی پیاوێكی مەسیحی لە سوید، ئەو خاوەن دووكانە سەرەڕای ئەوەی هیچ شتێكی پێ نافرۆشێت، پێی دەڵێت: “من مەسیحیم و خەڵكی عێراقم، هەڵسوكەوتەكانی تۆم پێ قبووڵ نییە.” ئەو خاوەن دووكانە هەروەها دەڵێت: “تۆ كەسێكی تەعەدات لە ئیسلام كردووە، بە هەڵسوكەوتە چەوتەكانت، ئازاری هەموو خەڵك و ئازاری ئێمەی مەسیحییشت داوە، دوای ئەوەی سەلوان مۆمیكا لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، لە جیهاندا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵكانی ئیسلام و مەسیحی و سەرجەم ئایینەكان، بە كارێكی چەوتیان لە قەڵەم دا.