گوتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد، سستمی کارەبای سیتییەکان دەکرێت بە پریپەید و بڕیارەکەش خراوەتە باری جێبەجێکردنەوە. سیروان محەمەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەک قۆناغی تاقیکردنەوە و لەپێناو ئەوەی کارەباکەیان بکرێتە 24 کاتژمێری، کارەبای سیتییەکان دەکرێتە پریپەید، واتە بە باڵانس و کارت”. گوتیشی: “تا ئێستا ئەو پرۆژە و کارە لە چەند شوێنێک جێبەجێ کراوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ شەممە 22/7/2023 کارەبای کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی پاکسیتی کارەباکەیان بە پریپەید بکرێت بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی پێوەری زیرەک دەست دەکەن بە دابەشکردنی ئامێری (CIU)، کە لە ڕێگەیەوە کارت داخڵ دەکرێت، هاوکات ڕۆژی دووشەممە 24/7/2023 هەمان کار لە کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی بەهاران جێبەجێ دەکرێت”. بەگوتەی سیروان محەمەد، ئەو کارە وەک تێستێکە و دوای سەرکەوتنی، وەزارەتی کارەبا بیر لەوە دەکاتەوە کە پڕۆژەکە بکاتە سەرتاسەری.