هاوشێوه‌ی سوید له دانیماركیش كه‌سێك قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق ده‌سووتێنێت و خۆپیشانده‌رانیش له به‌غدا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین روویان له ناوچه‌ی سه‌وز كرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/7/2023، وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت ڤیدیۆكه دوێنێ هه‌ینی تۆمار كرابێت، كه‌سێكی دانیماركی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگن، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتان و ئاگری له ئاڵای عێراقیش به‌ردا. لایەنگرانی ئه‌و كاره‌ش له دانیمارك، له رێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی ساتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاگرتێبه‌ردانی ئاڵای عێراقیان بڵاو كرده‌وه و ڕایانگەیاند کە ئەم كاره‌یان وه‌ك وه‌ڵام و ناڕەزایەتییەکه بەرامبەر به‌و هێرشه‌ی كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو كرایه سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌شدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/7/2023، خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له به‌غدا روویان كردووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌یانه‌وێت په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی دانیمارك بده‌ن و ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، به‌ڵام هێزە ئەمنییەکان، رێگری ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندەران بچنه ناوچەی سەوزه‌وه.