سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی، لەبارەی بەهای دینار و دۆلار کۆبوونەوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان کۆبووە.” وەک ئەوەی بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی تاوتوێ کران سەبارەت بە سەقامگیریی دراو لە بازاڕی عێراقدا و دیارترین پلانی دراو کە لە بازاڕی عێراقدا گیراوەتەبەر بۆ چاکسازی پەرەپێدان و کاراکردنی کەرتی بانکی بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بگرێتەبەر. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە سەرۆکی حکوومەت گوێی لە ڕوونکردنەوەکان گرت سەبارەت بە گرنگترین ئاسانکارییەکانی بانکی ناوەندی کە بریتین لە ڕێگەدان بە بازرگانانی بچووک و دۆزینەوەی کار بەبێ ئەوەی پێویستیان بە دامەزراندنی هەبێت و ئەوەش لە ڕێگەی بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە بێت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان هەیە. ئەوەش هاتووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێنماییدا بە بانکی ناوەندی کە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و جەخت لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی پڕۆژەی وەبەرهێنان بە ڕێگەدان بە هاووڵاتییان بۆ پێدانی بە دیناری عێراقی بۆ کرینی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە پێشتر بە دراوی بیانی کڕیویانە کرایەوە،هەروەها ڕێنماییدا بە بەکارهێنانی ماددەی 48ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کە لە لایەک ڕێکارەکانی باج دادەنێت و لە لایەکی دیکەوە نەیانبەستێتەوە بە گواستنەوەی دەرەکییەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لەو ڕێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی دەیگرێتەبەر و پەیوەستە بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییان و ئەو کۆمپانیایانەی بە ڕێژەی نافەرمی دۆلار دەکڕن،لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە جیاوازی دارایی لە بانک و کۆمپانیا ئاڵوگۆڕەکان دەبڕێت کە دۆلاریان فرۆشتووە بە زیاتر لەو نرخەی لە بانکەکەدا دانراوە، دوای ئەوەی کڕین لەو کۆمپانیایانە سەلمێنراوە. هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی،مەبەستی بانکەکە ئاشکرا کرد بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی پارێزگای نەینەوا.