سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ قوتابییانی تازە‌وه‌رگیراوی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ڕه‌خسێنێت. سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: ”ڕێككه‌وتی ١٩-٢١ی ٧ی ٢٠٢٣ پ. ی. د. كامه‌ران یونس محەمەدئه‌مین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، زنجیرەیەک سەردانی بۆ سێ زانکۆی ئیتاڵیا کردووە بۆ ئەوەی قوتابییانی تازەوەرگیراوی ماستەر و دکتۆرا بتوانن بەشی پراکتیکی تويژینەوەکانیان لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئیتاڵیا بنووسن و بۆ ئەم مەبەستەش یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەم زانکۆیانە واژۆ کردووە. گوتی: زانكۆکانیش بریتین لە: 1- زانکۆی پاڤیا 2- زانکۆی پیەمۆنتێ 3- زانکۆی گاسترۆنۆمیل