ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/7/2023، بەهۆی خراپیی کوالیتیی بەنزین لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە نۆ وێستگەی بەنزین داخران. قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاندووە: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتیی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان (٩) نۆ وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران لە کۆی (٦٠) وێستگە کە پشکنینیان بۆ کراوە لە ٢٠٢٣/٧/٢٢ تا ٢٠٢٣/٧/٢٧ . وێستگەکانیش ئەمانەن: – وێستگەی بەهاری نوێ – وێستگەی دۆستان – وێستگەی مهتاب – وێستگەی دونیا – وێستگەی مۆبیل – وێستگەی سۆرس – وێستگەی دانا m.h – وێستگەی زریج – وێستگەی سەربەست
نۆ وێستگەی بەنزین داخران
