ئەمشەو هێزەکانی سووریای دیموکرات، گیانلەدەستدانی چوار چەكداری لە بۆردوومانێكی تورکیادا لە ڕێگەی درۆنەوە لە عامودێ راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی هەسەدە، كاتژمێر حەفتی ئێوارەی هەینی، درۆنێكی توركیا هێزەكانی هەسەدەی لە گوندێكی سنووری عامودێ بۆردوومان كردووە و لە ئەنجامدا چوار چەكداری هەسەدە گیانیان لەدەست داوە.