وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی عێراقی لە بارەی مەترسی دەرمان و شروبی (کۆڵد ئاوت)، ئاشكرای دەكات: “ئەو دەرمانە لەلایەن وەزارەتەوە تۆمار نەکراوە و مۆڵەتی فەرمی نییە، بۆیە بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت.” د.سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: “دەرمانی (کۆڵد ئاوت) بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەکراوە و بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت.” ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی، لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە: “پشکنینێکی ئەم دواییە کە بۆ دەرمان و شروبی (کۆڵد ئاوت) ئەنجام دراوە كە دەرمانێکی هیندییە، كە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی منداڵان لە عێراقدا فرۆشراو، دەرکەوت کە بە ماددەی کیمیایی ژەهراوی پیس بووە.” بەگوێرەی هەواڵەکە: “كۆمپانیای بلومبێرگ نیوز پشكنینێكی بۆ شرووبی كۆڵد ئاوت (Cold Out)ی منداڵان كردووه، كه له ئاداری ئهمساڵ (2023) له دهرمانخانهكانی بهغدا فرۆشراوه، دهركهوتووه 2.1%ـی ماددهی “ئیسیلین جلایكۆڵ”ـی تێدابووه، كه ئهمهش 21 جار له ستانداری خۆی زیاتر ئهو ماددهیهی تێكراوە، ئەم ئەنجامەش لە تاقیگهیهكی بێلایهنی ئهمهریكی كه پشكنینهكهی كردووه، دەرکەوتووە کە پێكهاتهی ئیسیلین جلایكۆڵ به رێژهیهكی كهمیش ماددهیهكی بكوژه و رۆڵی ههبووه له گیانلهدهستدانی بهكۆمهڵی منداڵان.” بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت: “وەزارەت پێشتر باسی مەترسی ئەم چارەسەرەی کردبوو،هیچ چارەسەرێک یان مەرجێکی پزیشکی ناتوانرێت بازرگانی پێوە بکرێت یان دروست بکرێت بەبێ ئەوەی تۆمار بکرێت بەپێی ئەو پرنسیپ و کۆنتڕۆڵە یاسایی و زانستیانەی، کە وەزارەتی تەندروستی پەسەندی کردوون.” دەرمانی (كۆڵد ئاوت) بۆ حاڵەتی سەرمابوون و هەڵامەت و كۆكە و پژمینی منداڵان بەكاردێت وەكوو حەبیش بۆ كەسانی گەورە لە دەرمانخانەكان هەیە. محەمەد رەشید مامەد، بەرپرسی چاودێری بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: “هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵ، تیمێکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە، بەڵام تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پێنەگەیشتووە و داوای لە دەرمانخانەکانیش کرد لە ئەگەری بوونی ئەو دەرمانە، بیگەرێننەوە بۆ کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان.” سەیف بەدر ئاماژەی بەوەش دا: “لە ئەگەری گرتنی سەرپێچییەک، ئەوا دەبێت بەپێی قەبارە و جۆری سەرپێچییەکە بەپێی ئەو یاسایەی، کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کارپێکراوە بۆ چاودێریکردنی دەستاودەستكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، ڕێوشوێنی سزادان بگیرێتەبەر.”