عەلی حەمە ساڵح: سەد دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید لە دادگا هەیە و یەكێتی بۆی راگرتووە

 عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرای دەكات كە سەد دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید لە دادگا هەیە و یەكێتی بۆی راگرتووە، دەشڵێ،قازانجی ئیدارەی گشتیی یەكێتی لە گوندی ئەڵمانی سێ بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەك بدات 42 ملیۆن دۆلارە. ئەو پەرلەمانتارە لەمیانەی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ئەوە دا كە لە هەرێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن نییە و ئەو خۆپێشاندانەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی بۆ دەكرد لەسەر داوای سەركردایەتیی یەكێتی هەڵوەشێندرایەوە.گوتیشی: “سەد دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید لە دادگا هەیە و یەكێتی بۆی راگرتووە، دۆسیەی خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند، لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتی بۆی داخست لە مانگی سێی ساڵی رابردوو، لە گوندی ئەڵمانیی سێی سلێمانی یەكێتی هاوبەشە و قازانجی ئیدارەی گشتیی یەكێتی لە گوندی ئەڵمانی سێ بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەك بدات 42 ملیۆن دۆلارە.” عەلی حەمە ساڵح جەختیشی كردەوە كە ئێستا نوێنەری ئیدارەی گشتیی یەكێتی لە كۆمپانیای نالیا دەوام دەكات،