پارێزەرێک لە سلێمانی: ھەڕەشەی كوشتنی خۆم و ڕفاندنی خێزان و کچ و کوڕەکەم دەکەن

 له‌ سلێمانی، هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌گه‌نه‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندنی كچ و كوڕ خێزانی پارێزه‌رێك ده‌كرێ. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/7/2023، محەمەد عەزیز، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی له‌ سلێمانی، بە(باسنیوز)ی، ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارە تەلەفۆنێکەوە ھەڕەشەی کوشتنم لێ كراوە، دیارە لەبەر ئەوەی وەک پارێزەرێک لەدادگای سلێمانی و دادگاکانی دەرەوەی شار کار لەسەر ھەموو دۆسییەک دەکەم، ئەو کەسەی ھەڕەشەی لێک ردووم نازانم لەسەر کام دۆسیە ھەڕەشەی لێ کردووم، بەڵام من دەنگەکەیم تۆمار کردووە و ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی سکاڵای یاساییم تۆمار کردووە. ئه‌و پارێزه‌ره‌ گوتیشی، ھەرچەندە بەردەوام ھەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرەان دەکرێت، بێگومان ئەو کەسەی کە ھەڕەشەی لێ کردووم لەھەڕەشەکەدا دەڵێت، ھەقێکمان لای تۆیە لەبەر ئەوەی لە کۆمەڵێک کەیسدا کارت کردووە، بەڵام دیارە ئەگەر سکاڵاکار و تۆمەتبار بێت من وەک پارێزەرێک کە یاسا سەروەرە لە ھەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی یاسادا بەرگریم لە مافەکانی کردووە، بەڵام ئەو کەسە ھەڕەشەی کوشتنم لێ دەکات ئێستا مەترسیی لەسەر ژیانم ھەیە. محەمەد عەزیز، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی دەشڵێت، ئەو کەسەی ھەڕەشەی کردووە دەڵێت، چاودێریی تۆمان کردووە، ئەگەر خۆتمان دەست نەکەوێت خێزانەکەت دەبەین، ئەگەر خێزانەکەشتمان دەست نەکەوێت کوڕەکەت و کچەکەت دەبەین، بۆیە لەبەر ئەوەی ھەڕەشەکانی بەجددی دەزانم، بە باشم زانی سکاڵای یاسایی تۆمار بکەم و لەلایەن دادگای بەڕێزەوە ژیانم پارێزراوبێت.