هێزێكی زۆری ئەمنی، ڕێگەیەكی سەرەكیی لە بەغدا دەگرن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی زۆری ئەمنیی ڕێگای باڵوێزخانەی ئەڵمانیایان لە ناو شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵیی داخست، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەترسی و هەڕەشەی خۆپیشاندەران بۆ سەر باڵوێزخانەكە. خۆپیشاندانێكی گەورە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەغدا و لە دژی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە هێزێکی زۆری ئەمنیی لە پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای دژەتیرۆر ڕێگای بەرەو باڵوێزخانەی ئەڵمانیایان لە ناوچەی مەنسووری بەغدا گرتووە.