لە خاڵێکی سنووریی نێوان عێراق و ئێران بەقاچاغبردنی هەزاران دۆلار ئاشکرا دەبێت. دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە دزین و بەقاچاغبردنی 48 هەزار دۆلار لە دەروازەی زڕباتیەوە پووچەڵ کراوەتەوە. لە بەیاننامەکەی دەستەی دەروازە سنوورییەکاندا هاتووە: “پرۆسەکانی کۆنترۆڵکرنی سنوورەکان بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی زڕباتیە بە پشتبەستن بە زانیارییەکان توانیی شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی جێمسی دەستگیر بکات، کە 48 هەزار دۆلاری پێ بووە و ویستوویەتی ڕەوانەی دەرەوەی بکات.” ئاماژە بەوەش کراوە کە پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتبارەکە کرایەوە و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی زڕباتیە کرا. دەروازەی سنووریی زڕباتیە، دەروازەیاکی وشکانیی عێراقە و ناوەڕاستی عێراق بە ئێرانەوە دەبەستێتەوە.