موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە په‌یامێكدا لەباره‌ی دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، رای گەیاند كە پلانێك هەیە بۆ هێرشكردنە سەر كەعبە و مەزارگەی ئیمامەكان. موقتەدا سه‌در لە په‌یامێكدا چەندین خاڵی خستووه‌ته‌ڕوو و دەڵێ، دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز په‌یامێكه بۆ هه‌موو موسڵمانان به ته‌واوی مه‌زهه‌ب و تایه‌فه جیاوازه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به قورئانی پیرۆز ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناخۆشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ موسڵمان مایه‌ی وهبیرهێنانهوهیە كه له ئایین و قورئانه‌كه‌یان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. ڕێبەری سهدرییەكان دەشڵێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به قورئان ئه‌نجام ده‌درێت، پلانێكی وردتر و تاڵتری له پشته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هه‌موو پیرۆزییه‌كانی دیكه‌ی ئیسلام ببردرێت، له‌وانه‌ش كه‌عبه و به‌قیع و عێراق.