ڕۆژی پێنجشەممە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “ئەلمۆنیتۆر”ی ئەمریکی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە شەش وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ڕۆژانەدا پلەی گەرمایان تا ئەوپەڕی بەرز دەبێتەوە، لە سەرووشیانەوە عێراق دێت. بەپێی ماڵپەڕە ئەمریكییەكە، پلەی گەرما لە هەریەك لە وڵاتانی عێراق، میسر، کوەیت، ئێران، ئوردن و لوبنان زۆر بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێك پێشبینی دەكرێ تەزووی کارەبا لە زۆر شوێن بپچڕێت. هاوکات ماڵپەڕی ئەمریکیی “AccuWeather” کە تایبەتە بە چاودێریکردنی کەشوهەوا، هۆشداری داوە لە شەپۆلێکی گەرمای مەترسیدار بۆ سەر ناوچەكە. جێی باسە رۆژی چوارشەممە پارێزگای بەسرە، وەک گەرمترین شاری جیهان، پلەکانی گەرمای گەیشتە 50 پلەی سەدی.