لە چین لافاو 14 کەسی بردووە کە بەرپرسی باڵاشیان تێدایە

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 7/8/2023، به‌هۆی بارانی زۆر و به‌خوڕ و هەستانی لافاوی گه‌وره‌ و بەتەوژمەوە‌ 14 كه‌س له‌ شاری شۆلانی كه‌رتی جیلین له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین گیانیان له‌ ده‌ست دا. پێشتر حكوومه‌تی ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو، جێگری پارێزگای شاری شۆلان لۆ شۆدۆنگ و دوو کەسی تر له‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ گەیاندنی فریاگوزاری بە به‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ ون بوون. هه‌فته‌یه‌ك پتره‌ ئه‌و به‌شه‌ی چین بارانی به‌خوڕی لێ ده‌بارێ، به ‌جۆرێك کە له‌ 140 ساڵدا به‌ قه‌د ئه‌مساڵ له‌و وڵاته‌ باران نه‌باریوه‌. پێشتریش له‌ په‌كینی پایته‌ختی چین 11 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و زیان به‌ 44 هه‌زار كه‌س و 13 ناوچه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ گه‌یشت.