لە سنووری وڵاتی ئیتاڵیا، یەختێكی كۆچبەران ژێر ئاوكەوت و بەهۆیەوە 41 كەس گیانیان لەدەست دا.ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی 8ی 2023، ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە كە 41 كەس لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی یەختەكەیانەوە لەدەست دا.ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئەو كەسانە لە وڵاتی تونسەوە هاتوون و تەنیا ژیانی چوار كەس كە لەناو یەختەكە بووە ڕزگار كرا.لەسەر ئەو ڕووداوە، ڕەنج پشدەری، چالاكوان ڕایگەیاند، لەو یەختەی كە لە وڵاتی تونسەوە هاتون و لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا ژێرئاو كەوت، هیچ پەنابەرێكی كوردی تێدا نییە.