وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكوومه‌تمان گه‌یانده‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی كه‌ركووك

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی گه‌یاند به‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/8/2023، د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند: بە نوێنەرایەتی “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابیە یەکەمەکان (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی ) خوێندنی کوردی لە کەرکوک.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، ڕاشیگه‌یاند: پیرۆزبایی لە هەموو دەرچوان دەکەین، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە.