دوای به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق، كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی بۆ خه‌ڵك بڵاوكرده‌وه و گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه زانیاریی ده‌خاته ڕوو. له‌م باره‌یه‌وه، عه‌مید جه‌وده‌ت عه‌بدلڕه‌حمان، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی و به‌رده‌وام ده‌بێ تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، پێویسته هاووڵاتییان كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی جێبه‌جێ بكه‌ن. ڕاشیگه‌یاندووه، نابێ بوتڵی غاز بخرێته ناو ئۆتۆمبێله‌وه و هه‌روه‌ها پێویسته غاز له ده‌ره‌وه دابنرێت و له‌ناو مه‌تبه‌خ دانه‌نرێت و چه‌رخ و بوتڵی ئاویش له‌ناو ئۆتۆمبێل هه‌ڵبگیرێت و كه‌مێك جامی ئۆتۆمبێل كراوه بھێڵن و تایه‌كانی ئۆتۆمبێل زیاد له پیویست هه‌وای تێمه‌كه‌ن و واباشتره سه‌فر له كاتژمێر 11ی پێشنوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 4ی ئیواره نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها واباشتره له به‌یانیانی زوو، یاخود ئێواران به‌نزین له ئۆتۆمبێله‌كانتان بكه‌ن. هاوكات ئه‌و به‌رپرسه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ماڵه‌كانتان و شوێنی كاره‌كانتان هه‌ر به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه چاودێری ئامێره كاره‌بایه‌كانتان بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئامێری پاراستنی ئامێڕه كاره‌بایه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆی سوتانی ئامێره كاره‌بایه‌كانتان. ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رگری شارستانی، باسی له‌وه‌شكرد، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كاریگیری خستووه‌ته سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما وای ده‌بینین كه‌شوهه‌وا له گۆڕانكاریدا ده‌بێ و ئه‌و گۆرانكاریانه تا ناوڕاستی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت.