ئه‌مڕۆ 19ی 8ی 2023، ساڵیادی هێرشه خوێناویه‌كه‌ی سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه كه له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی 8ی 2023، هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له (فه‌یسبووك)، بڵاوی كرده‌وه، 14 ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژێكی وه‌كوو ئه‌مڕۆدا هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ئه‌نجامدا 42 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 400 كه‌سی تریش بریندار بوون. هاوكات، هۆشیار زێباری، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه 20 ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، هێرشیكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر هۆتێل قه‌نات له به‌غدا و له ئه‌نجامدا 22 فه‌رمانبه‌ر، له نێویاندا سێرجیۆ دی میلو نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تێدا بوو بوونه قوربانی، ئیدانه‌ی هه‌ردوو هێرشه تیرۆریستییه‌كه ده‌كه‌ین و رۆحی قوربانیانی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه شادبێت.