راپۆرتێكی جیهانی: بەغدا لەنێو شارە پیسبووەكانی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی یەكەمدا دێت

بەغدای پایتەختی عێراق سەرلیستی پیسترین شاری وڵاتانی عەرەبی گرتووە لە پیسبوونی هەوا و لەسەر ئاستی شارەكانی وڵاتانی جیهانیشدا لە پلەی 13ەمدا دێت، كە پیسوونەكە 10 هێندەی ئەو بنەمایانەی تێپەڕاندووە، كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دیاریی كردوون. ئەو داتا و راگەیاندراوانەی لە كۆمپانیای (1QAir) بۆ تەكنەلۆجیای هەوای پاكی سویسری دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە هێشتا پیسبوونی هەوا گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر تەندروستیی ژینگەیی لە جیهان، ئەم پیسبوونەی هەوایەش دەبێتە هۆی دروستوونی چەندین حاڵەتی تەندروستی و بەردەوامیش لە زیادبووندان، وەك نەخۆشییەكانی هەناسەتەنگی، شێرپەنجە، نەخۆشییەكانی سییەكان، نەخۆشییەكانی دڵ و مردنی پێشوەختە. ئەو راپۆرتە جیهانییە بۆ هەوای پاك لە ساڵی 2022 لەسەر ئاستی جیهان پیشان دەدا، كە لە حەوت هەزار و 323 شار لە 131 وڵات و هەرێمدا نموونەی وەرگیراوە، پێوانەی راگەیانراوی PM2.5 لە راپۆرتەكەدا بە یەكەی مایكرۆگرام بۆ هەر مەتر سێجا پێوانە كراوە، ئەو رێنماییانەی هەوای پاك دەگرێتە خۆ، كە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانیی (WHO) دەرچووە، ئامانجە هەنووكەییەكانیشی وەك بنەمان بۆ دەرخستنی داتاكان و ئاگاداركردنەوە لە مەترسییەكان. بەپێی ئەو پۆلینەی بەگوێرەی پاكیی هەوا بۆ ساڵی 2022 بۆ شارەكانی عەرەبی كراوە، ئەوا بەغدای پایتەختی عێراق لە پلەی یەكەمدا دێ لە پیسترین شارەكان و لەسەر ئاستی شارەكانی وڵاتانی جیهانیش لە پلەی 13ەمدا دێت.