گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی بودجە بێ، دەبێت لەو ماوەیە مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت. دەشڵێت: “ئەگەر شاند بڕوات بۆ بەغدا بۆ ئەوەیە بزانین، کە بۆچی تاوەکوو ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.” ئه‌مڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “لە 20ی مانگ بۆ 25ی مانگ بەغدا مووچە دابەش دەکات، بۆیە ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی بودجە بێ، دەبێت لەو ماوەیە مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.” ئاماژەی بەوەش دا: “بەپێی شایستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەبێت لەوەی هەیە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێ، بودجە تەنیا مووچە نییە، هەموو شایستە داراییەکانە.” پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی لەوەش کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو وردەکارییەکی بە لێژنەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق داوە، گوتیشی: “لێژنەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هەرچییان ویستووە خراوەتە بەردەستیان، ئێستا هیچ تێبینییەک نەماوە، کە عێراق لەسەر هەرێمی کوردستانی هەبێت، بۆ ئەوەی بەربەست بێت مووچە و بودجە نەنێرێت، بۆیە پێویستە بەزووترین کات بەشە بودجە بنێرێت و پابەند بن بەوەی، کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویانە.” سەبارەت بە چوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی: “ئەگەر شاند بڕوات بۆ بەغدا بۆ ئەوەیە بزانین و تێ بگەین، کە بۆچی تاوەکوو ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.” ڕۆژی 3ی 8ی 2023، حکوومەتی عێراق 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە. پێشتر هونەر جەمال، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ى راگەیاند: “رێنوێنییه‌كانى جێبەجێکردنی یاسای بودجه له وارى جێبه‌جێكردندان، هیوادارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به یاسای بودجه و مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، هەرکات پارەکە نێردرا، ئێمەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.” هونەر جەمال، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی له یاسای بودجه جێبه‌جێ كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌واو كردوون و داتاكان و دۆسییه‌كانیش له لایه‌ن دیوانى چاودێریى دارایى عێراقه‌وه وردبینى كراون.”