لە بامەڕنی 44 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرین

بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنی ڕایگەیاند، 44 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەکە جێبەجێ دەکرێن کە بەشێک لە پرۆژەکان جێبەجێ کراون و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان. میران عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی 44 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و بەشێک لە پرۆژەکان جێبەجێ کراون و کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییانەوە و بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، لەوانە چەندین پرۆژەی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی حەفت قوتابخانە. شارەوانییش چەندین پرۆژەی جێبەجێ کردووە و ئێستا ڕێگای گوندەکان دروست دەکرێن.” ئاشکرایشی کرد: ”پرۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار و بەنداوێکی گەورەش لە بامەڕنی دروست دەکرێت و گەلێک پرۆژەی دیکەی ئاو لە ناحیەکە جێبەجێ دەکرێن.”