لە شارۆچکەی ماوەت لە سنووری شارباژێڕ، پەردە لەسەر پەیکەری کەڵەشێر لادرا.
بەر لەوەی ئەم پەیکەری کەڵەشێرە لە ماوەت دروست بكرێت، پێشتریش بە كاری هونەری و تابلۆ گوزارشت لە هەست و خۆشەویستیی تایبەتی ماوەتییەكان بۆ كەڵەشێر كراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بابەتێكی مێژوویی و دیرۆكی كە دەگێڕنەوە كاتێك لەشكری دوژمن ویستوویانە لادێی ماوەت داگیر بکەن، کەڵەشێرەکان چوونەتە سەر بانەکان و خوێندوویانە، خەڵکی ناوچەکەیان لە ھێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە، بۆیە ماوەتییەكان تا ئێستا رێز لە کەڵەشێر دەگرن، ئەو رێزەش وای کردووە پەیکەرێکی گەورە بۆ ئەو پەلەوەرە لە سهنتهری شارۆچكهكه دروست بکەن.