ەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتە لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین ئاشکراى کرد، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە پرۆژەیەکى ئاودێرى لە سنوورەکەیان جێبەجێ بکات کە وێڕاى بووژانەوەى کەرتى کشتوکاڵ، دەرفەتێکى باشى کارکردنیش دەڕەخسێنێت.
ئیبراهیم مەحموود، بەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتە، ڕاگەیاند: “پرۆژەکە چاککردنی جۆگەکانی ئاودێری و پاڵاوتنی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیانە بە مەبەستی سوود لێوەرگرتنیان لە بوارى کشتوکاڵى لە هەردوو شارۆچکەی سەروچاوە و شکارتە”.
گوتیشى: “بەهۆى ئەو پرۆژەیەوە وێڕاى ئەوەى کەرتى کشتوکاڵى سنوورەکە کە خاوەنى ڕووبەڕێکى زۆرى زەوی دەبووژێتەوە، دەرفەتێکى باشى کارکردنیش بۆ گەنجانى سنوورەکە دەڕەخسێنێت”.
بەڕێوەبەرى ناجیەى بێتواتە ئاماژەى بەوەش کرد: “بەدەر لەوە، ڕێکخراوەکە بە هەماهەنگیى دارستان و پاوەنى ڕاپەڕین بەڵێنى دروستکردنى پشتێنەیەکى سەوزیشی بۆ شارۆچکەى سەروچاوە داوە کە ئەویش خزمەتێکى باش بە سیماى شارستانى و ژینگەى ناوچەکە دەکات”.