پشدەر.. بڕیارێک دەربارەى پیشەوەرانى ماتۆڕسکیل دەردەکرێ

لەسەر داواکارى هاووڵاتییانى سنوورەکە، پیشەوەرانى ماتۆرسکیل لەناو شارۆچکەى قەڵادزێ دەگوازرێنە دەرەوەى شارۆچکەکە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “دواى ئەوەى ژمارەیەک هاووڵاتیى دانیشتووى قەڵادزێ داوایان کرد کە دووکاندار و پیشەوەرانى ماتۆڕسکیل بگوازرێنەوە دەرەوەى شار، بەتایبەت کە بەشێکیان بوونەتە دووچاربوونى هاووڵاتییانى سنوورەکە بە کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتى و دەروونیی هاووڵاتییان، لەگەڵ پیشەوەرانی ماتۆڕسکیل گفتوگۆمان کرد و بە پشتبەستن بە نووسراوى قایمقایمەتى پشدەر لەسەر چەند شتێک لەگەڵیان ڕێککەوتین”.

لەبارەى ئەو بڕیارانەوە شۆڕش ئیسماعیل گوتى: “پێویستە ئەو پیشەوەرانە لە ماوەی 10 ڕۆژدا دووکانەکانیان بۆ دەرەوەی شار بگوازنەوە، هاوکات فرۆشتنی گزۆزی دەنگدار و لایتی زینۆن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و نابێت بە هیچ شێوەیەک ببنە مایەى بێزاربوونى هاووڵاتییان، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکانەوە ڕووبەڕووى لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *