کۆیە.. لە ڕێگەى دروستکردنى ئاوبارەوە گرفتى هاتوچۆى گوندێک چارەسەر دەکرێت

بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاشتى لە قەزاى کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕێگەى دروستکردنى ئاوبارە و پردەوە گرفتى هاتوچۆى هاووڵاتییانى گوندى بانەگوڵانى ناحیەکە چارەسەر دەکەن.

هەڵگورد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاشتى بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “لەسەر بودجەى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە، چوار ئاوبارە و پردى سندووقی و لوولەیی لە گوندی بانەگوڵانی سەر بە ناحیەی ئاشتی جێبەجێ دەکات”.

گوتیشى: “دروستکردنى ئەو ئاوبارانە لە کۆکردنەوە و ڕێگرتن لە کۆبوونەوەى باراناو ڕێگاکە دەپارێزن، ئەوەش گرفتى هاتوچۆى هاووڵاتییانى گوندەکە چارەسەر دەکات کە پێشووتر بەتایبەت لە کاتى وەزرى بارانبارین و ڕووبەڕوویان دەبووەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *