گەنجێكی كوردی نابیست دەبێتە پاڵەوانی جیهان

زۆرانبازێكی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە كێبڕكێی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی نابیستی جیهان، کە لە وڵاتی قیرغستان بەرێوە دەچێت، بووە پاڵەوانی جیهان.

ڕۆژی شەممە 9/9/2023، تیام ئیمامی، زۆرانبازی گەنجی نابیست، كە خەڵكی شاری (سەقز)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە کێشی 79 کیلۆگرامی، توانیویەتی بەرانبەرەکەی خۆی بە پلەی نایاب کە زۆرانبازێکی خەڵکی تورکیا بوو و ساڵی ڕابردوو بووبووە پاڵەوانی جیهان، ببەزێنێت و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

ئەمە دووەمین جارە لە کەمتر لە یەک مانگدا، زۆرانبازانی خەڵکی سەقز، پلەی پاڵەوانیەتیی جیهان بۆ خۆیان تۆمار دەکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەیەك پێش ئێستا، گەنجێكی دیكەی كورد بە ناوی (موبین عەزیمی) زۆرانبازی سەقز، لە پاڵەوانێتییەكی زۆرانبازی لە ئوردن، بووە پاڵەوانی جیهان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *