بەڕێوەبەرى بەرگریی شارستانىی کۆیە ئاشکراى کرد ئێوارەى ئەمڕۆ دوو کەس لە ئاوی زێى بچووکدا لە سنوورى قەزاى کۆیە خنکان.
گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەرى بەرگریی شارستانیی کۆیە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى لە زێى بچووک لە تەقتەق، مێرمنداڵێکى تەمەن 14 ساڵ بەناوى یوسف دارا لە کاتى مەلەکردندا خنکا و دواى ئاگادارکردنەوەمان، توانیمان تەرمەکەى بدۆزینەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادى بکەین”.
گوتیشى: “هەر لە زێى بچووک لە ڕاست گوندى بۆگد، کەسێكى دیکە خنکاوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى تازە ڕووی داوە، ناسنامەى دیار نییە و تیمەکانمان سەرقاڵى دۆزینەوەى تەرمەکەن”.