بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگای هەورسکێ دانرا

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەردی بناغەی دروستکردنی پرۆژەی ڕێگای هەورسکێ دانرا کە شەش گوند لێی سوودمەند دەبن.

د. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک، ڕایگەیاند: ”کاروانی ئاوەدانی بەردەوامە و بەم زووانە بە ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک پرۆژە مزگێنیی خۆش بە خەڵکی ناوچەی سێمێل ڕادەگەیەنرێت و تا ئێستاش ژمارەیەک پرۆژە ڕاگەیەنراون و لە قۆناغی جێبەجێکردندان و ئێستاش بەردەوام پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن.”

ئاشکرایشی کرد: ”ئێستا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی هەورسکێ لە قەزای سێمێل دانراوە و بەبێ جیاوازی، پرۆژەکان بۆ هەموو دەڤەرەکان جێبەجێ دەکرێن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *