زیاتر لە 169 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی چەند قوتابخانەیەكی قەزای خەلیفان تەرخان كرا

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزارەتی پەرووەدە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەست كرا بە نۆژەنكردنەوە و زیادكردنی پۆل بۆ چەند قوتابخانەیەكی سنووری قەزای خەلیفان.

 لەم بارەیەوە، مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان بەوەكالەت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن بە بواری پەروەردە و زانست، دەست كرا بە كاری نۆژەنكردنەوە و زیادکردنی ژوور بۆ قوتابخانەکانی “زەردەگۆم، جۆنەرە، بیرۆکان، ماویلیان، جۆلەمێرگی خواروو، ڕماوێژ و خەلیفانی یەکەم لە سنووری قەزاكەمان”.

گوتیشی: ”گوژمەی پرۆژەكە بریتیە له 169 ملیۆن و 556 ھەزار دینار، لەسەر بودجەی ئیداری سەربەخۆی سۆران، بە هاوكاریی وەزارەتی پەروەردە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *