كچێكی 16 ساڵان له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ كوژرا

 کچێکی تەمەن 16 ساڵانی  خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، ته‌رمه‌كه‌ی 4 مانگ لە دوای کوژرانی، دۆزراتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 23/9/2023، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ته‌رمی هایدە حەسەن زادە، کچێکی تەمەن 16 ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت لە ناو بەنداوی شاری سەردەشت لە کاتی بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە دۆزراتەوە.

كاتێك ته‌رمی ئەم کچە دۆزراتەوە، ده‌ركه‌وتووه‌ بلۆکێکی چیمەتۆ لە پێیەکانی بەستراوە و دەستوچاوی و ده‌می بە لەزگە بەستراوە و باوکی لە دوای دەستگیرکردنی گوتوویەتی لەبەر ئەوەی درەنگ هاتووەتەوە بۆ ماڵه‌وه‌، بۆیه‌ کوشتوویەتی.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، هایدە حەسەن زادە نزیک چوار مانگه‌ بێسەروشوێن بووە،  بنەماڵەکەی بۆ پەردەپۆشکردنی لە کوشتنی کچەکەیان، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کچەکەیان چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *