کۆیە.. گرفتی کارەبای نیشتمانیی گوندی گۆمەشین چارەسەر دەکرێت

لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ۱۷ ماڵی گوندی گۆمەشین، سەر بە ناحیەی ئاشتی لە سنووری قەزای کۆیە جێبەجێ دەکرێت.

هەڵگورد  عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ ١٧ ماڵ لە ناوچەی ”حاویەی قەبری عەلی” لە گوندی گۆمەشین جێبەجێ دەکرێت”.

 گوتیشی: “پرۆژەکە بریتییە لە ڕاکێشانی تۆڕی کارەبای نیشتمانی بە دووریی 15 هەزار مەتر و جێگیرکردنی ٩٣ ستوونی هێڵی پەستانبەرز و دوو گۆڕەر (محاویلە)ی ٢٥٠ K.V.A و یەک ئۆنلۆد”.

باسی لەوەش کرد: “بودجەی پرۆژەکە نزکەی ۱٦۰ ملیۆن دینارە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بە سەرپەرشتی و چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کۆیە بە هاوکاریی فەرمانگەی کارەبای ئاشتی جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *