لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە چاككردن و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیداری سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەدرێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكرا بە پڕۆژەی چاككردن و قیڕتاو كردنی كۆڵانەكانی گەڕەكەكانی (كۆڕەك و دیلمان و هندرێن) چەند كۆڵانێكی دیكە لە شوێنە جیاوازەكان لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بەشبێكی زۆریان تەواو كراون و كاركردنیش لە هەندێ شوێن بەردەوامی هەیە”.
گوتیشی: ” قیڕتاو كردنی شەقامەكانی ئەم گەڕەكانە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، لە رێگەی بەڵێنەرایەتی كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە.