نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ماوەی یەک ساڵدا 2500 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، لە ماوەی یەک ساڵدا، 2500 كۆچبەر کە بە شێوەی نایاسایی کۆچیان کردووە، لەنێو دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە.

ڕوڤین مەنیکدوێڵا، بەرپرسی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ 186 هەزار كۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتانی باشووری ئەورووپا.

لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی سێپتامبر، زیاتر لە 2500 كۆچبەر کە بە شێوەی نایاسایی هەوڵیان داوە لە دەریای نێوەڕاست بپەڕنەوە، گیانیان لەدەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری ساڵی ڕابردوو، دوو هێندە زیادی کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *