ڕاپەڕین.. گرفتى ئاوى خواردنەوەى هاووڵاتییانى شارەدێى بۆسکێن چارەسەر دەکرێت

لەسەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پرۆژەى ڕاکێشانى ئاوى خواردنەوە بۆ بەشێکى زۆرى شارەدێى بۆسکێن لە سنوورى  ئیدارەى ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.

عەبدولکەریم مەحموود، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “پرۆژەى ڕاکێشانی تۆڕی ئاوى خواردنەوە بۆ بەشێک لە کۆڵانەکانی شارەدێی بۆسکێن لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین لەسەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بە درێژیى نزیکەی (٢٢٠٠)مەتر بە بۆڕیی پۆلی ئەسیلین جێبەجێ دەکرێت”.

گوتیشى: “دواى تەواوبوونى تۆڕى ئاوەکە بە بیرێکى قووڵى ئاوى خواردنەوە دەبەسترێتەوە، بەمەش زیاتر لە 150 ماڵى شارەدێیەکە سوودمەند دەبن “.

باسى لەوەش کرد: “بەدەر لەو پرۆژەیەش ئێستا چەندین پڕۆژەى دیکە لە بوارەکانى نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنى تۆڕى ئاو لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *